Kurdisk
بەخێر بێن بۆقوتابخانەی سەرهێڵی فێربوونی زمانی نۆڕوێژی بۆ هەموو ئاستەکان
کۆرسەکانی فێربوونی زمانی نۆڕوێژی ئێمە کە بڕوا پێکراوەن لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی نۆروێژUDI
و هەروەها بەشی فێربوونی زمان بۆ گەورەساڵان Kompetanse Norge، ئامادەتان دەکەن بۆدەرچوون لە تاقی کردنەوەی زمانی نۆڕوێژی واتا Norskprøven و هەروەها بێرگێن تێست Bergenstest.
دەورەکان لە لایە مامۆستایانی بەئەزموون کە زمانی زگماکی خۆیان نۆڕوێژییە و ساڵانێکی زۆر ئەزموونی وانە کوتنەوەیان هەیە، بەرێوەدەچن.
گونجاوبوونی دەورەکانمان
لەبەر ئەوەی کۆرسەکانمان راستەوخۆ و لەرێگای ئینتێڕنێتەوە بەڕێوە دەچن، زۆر گونجاون، واتا هەموکات و لە هوموو شوێنێک دەتوانن بەکاریان بێنن. دەورەکان گونجاون بۆ هەمو بارودۆخێک، هیچ جیاوازی نییە گەر تۆ سەرقاڵی کار کردن ، دەرس خوێندن و یان خود لە ماڵەوەی.
ئاستەکانی کە ئێمە پێشکەشییان دەکەین بریتین لە A1-A2.B1,B2,C1 .هەر بۆیە کۆرسەکان گونجاون چ بۆ تۆ کە تازە دەتهەوێ دەست بە فێربوونی زمان بکەی یان چ لە ئاستێکی باڵاتردای و دەتهەوێ درێژە بە خوێندن بدەی لە ئاستی زانکۆکاندا. ئێمە پێشنیار دەکەین بۆ باشترین سود وەرگرتن لە دەورەکان، رۆژانە ٢ بۆ ٣ کاتژمێر، کاتی خۆت بۆ فێر بوونی زمان لە ریگای کۆرسەکانەوە تەرخان بکەی.
ئێمە هەروەها کۆرسی بەشی تەندروستی Helsenorsk و باخچەی ساوایانیشمانBarnehagenorsk هەیە بۆ ئەوانەی خولیای کارکردنیان لەو بەشانەدا هەیە. هەروەها پڕۆڤەکردنی وتوویژ بە زمانی نۆڕوێژیشمان هەیە بۆ ئەوانەی حەزدەکەن خۆیان ئامادە بکەن بۆ تاقیکردنەوەی زمانی نۆڕوێژی لە بەشی قسەکردندا واتا Muntlig.
ئێمە تاقیکردنەوەی زانیاری کۆمەڵایەتی کە دەبێ ٥٠ کاتژمێر بیت (Samfunnskunnskapskurs)، بە زمانەکانی نۆڕوێژی، عەڕەبی و ئینگلیزی پێشکەش دەکەین.
کۆرسی بە پێزو مامۆستای زۆر شارەزا
قوتابخانەی سەرهێڵی ئێمە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بەکار کردووە. خاتوو کارێنسە زیاتر لە پازدە ساڵ ئەزمونی خۆی وەکوو مامۆستا بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی کۆرسی نۆڕوێژی کە ئاکامی زۆر باشیان لێ دەکەویەوە.
قوتابخانەی سەرهێڵی ئێمە پێکهاتووە لە گروپێک مامۆستای شارەزای زمانی نۆڕوێژی بۆرێنوێنی کردن و فێرکردنی قوتابییەکان. جیا لە کۆرسەکان تۆ هەروەها دەتوانی بێبەرامبەر کەڵک لە ڤیدیۆکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئینستاگرام ، یوتیوب و گروپەکەمان لە فەیسبوک وەربگری.
رێنوێنی تاکەکەسی
کۆرسەکانمان پێکهاتوون لە خوێندەوە،بیستن، نوسین و قسەکردن(Lese, lytte, skriveoppgaver og talespråk)، نوسراوەکانی تۆ بۆ ئێمەیان دەنێری، لەلایەن مامۆستاکانمان دەخوێندرێنەوە، هەڵەچنی دەکرێن و هەروەها پێشنیارت پێدەکرێ چۆن دەتوانی دروستتر بنوسی بۆ جاری دواتر. بۆ زانیاری زیاتر، لەبارەی کۆرسەکانمانەوە بخوێنەوە یان ئیمەیلێکمان بۆ بنێرە.
هەروەها مانگانە ماوەی ١ کاتژمێریک، قسەکردنی راستەوخۆ و بێ بەرامبەرت لەگەڵ مامۆستا هەیە، ئەو یەک کاتژمێر مانگانە کە بەخۆراییە، دەتوانی بەکاری بێنی چ بۆ قسەکردن لەگەڵ مامۆستاکەت بۆ باشتربوونی زمانەکەت، یان دەتوانی بەکاریان بێنی بۆ پرسیار کردن لەبارەی رێزمانەوە یانیش بۆ نمونە خۆ حازرکردن بۆ چاوپێکەوتنێک سەبارەت بە کار.
لەدوا ئەو کاتژمێرە، تۆ بەڵگەیەکت پێدەدرێ کە تێیدا دەنوسرێ فێری چی تازە بووی، وشەی نوێ کە دەبێ زۆرتر کاریان لەسەر بکەی وهەروەها بەستەڕی هێندێک ماڵپەڕی بەکەڵکیش کە دەتوانی بەکاریان بێنی بۆ فێربوونی باشتر.
کۆرسی زمانی ئینگلیزی لەسەر هەموو ئاستەکان
قوتابخانەی ئێمە جیا لە زمانی نۆڕوێژی، زمانی ئینگلیزیش لەسەر هەموو ئاستەکان پێشکەش دەکات. ئێمە کۆرسی سەرهێڵمان هەن کەلە ١ تا ٦مانگ دەخایێنن تا ئاستی B1.
لەدوا تەواو کردنی کۆرسەکەت، ئەگەرحەز بکەی و بتهەوێ تا ئاستی سەرتر بخوێنی، ئەوە دەتوانی کاتی زیاترلە مامۆستاکەت بکڕییەوە.
کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی، گونجاون هەم بۆ ئەوانەی دەخوازن زمانەکە فێر ببن و هەم بۆ ئەوانەی دەیانهەوی لە تاقیکردنەوەکانی TOEFLوIELTS دەربچن ، کە دواتربتوانن لە زانکۆکانی دەرەوەی نۆڕوێژدا درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن. مامۆستاکانی زمانی ئینگلیزی ئێمە خەڵکی ئەمریکان و لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژین.
لە یوتیوب دەتوانن کەڵکێکی زۆرباش لە ڤیدیۆکانی خاتوو کارێنسە وەربگرن. بۆنمونە دەتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن بۆ جوانتر تێگەیشتن لە کۆرسەکانمان.
خۆت ناونوس بکە
بەخێرهاتنی هەموو خوێندکارە نوێیەکان دەکەین بێ جیاوازیی ئەوەی کە لەکام ئاست داهەن و دەیانهەوێ چی بکەن.
ئامانجمان باشتربوونی ئێوەیە لە فێربوونی زمانی نۆڕوێژی.